دووكەڵی سووتانی دارستانەكان كێشەی تەندروستی بەرز دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دووكەڵی سووتانی دارستانەكان كێشەی تەندروستی بەرز دەكاتەوە

 

 

خراپترین هەوا لەجیهاندا لەم هەفتەیەدا لەوناوچانە نیە بەردەوام هەوایان پیسە وەك هیندستان و چین، بەڵكو لەڕۆژئاوای ئەمریكایە، سووتانی دارستانەكان ناوچەكەی بەدووكەڵ داپۆشیوە.

كۆمپانیای (IQAir.com) كە نەخشەی پیسبوونی هەوا لە شارە گەورەكان بڵاودەكاتەوە، دەڵێت : لەهەفتەی ڕابردوودا پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن لەپلەی یەكەمدا بووە.

ناوچەی كەنداوی سانفرانسیسكۆ (30) ڕۆژی بەردەوامی تێپەڕاند لە دۆخی باری نائاسایی كەش و هەوای ناتەندروست، ئەمەش درێژترین كاتە تۆمار كراوە، ژمارەی تۆماركراوی پێشوو 14 ڕۆژ بووە لەسەروەختی ئاگركەوتنەوەی ساڵی (2018).

لە ئەمریكا بۆ بەرازیل بۆ ئوسترالیا بۆ جەمسەری باكوور، گۆڕانكاری كەش و هەوا هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی كەوتنەوەی ئاگری دارستانەكان و پیسبوونی ژینگە.

زاناكان دەزانن پیسبوونی هەوا لەوانەیە كووشندە بێت، توێژینەوەیەكی سەرەكی گەورە بۆی دەركەوتووە وردیلە بچووكەكانی هەوای پیس ناسراو بە (PM2.5) پێنجەم هۆكاری مەترسیدارە بۆ مردن لەجیهاندا.

بەڵام توێژینەوەكان سەنگیان خستۆتە سەر درێژی كاتی بەردەوامی هەوای پیس بۆ سەر تەندروستی، زاناكان زۆر لەبارەی كاریگەرییە بەردەوامەكان نازان لەچەند ڕۆژێك یاخود هەفتەدا دەیخاتەوە لەسەر هەناسەدان بەهۆی دوكەڵی سووتانی دارستانەكان.

شارەزایان دەڵێن: ئەو بوارە جێگەی توێژینەوە بەچاڵاكی، بەڵام هێشتا كەلێنی گەورە هەیە.

ئەوەی جێگەی نیگەرانیە زۆربوونی كەوتنەوەی ئاگری دارستانەكانە بەگەورەیی كە ڕووداوی لابەلا نیە بەڵكوو زۆر لەوە گەورەترە.

كیس بین لە ناوەندی توێژینەوەی خاوێنی هەوا لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە دیڤێز، دەڵێت: بەردەوامین لە بەدیكردنی زیادبوونی ئەو جۆرە ڕووداوانە تادێت تووندتر دەبێت.

برسیاری سەرەكی ئەوەیە كاریگەرییەكانی دووبارەبوونەوەی دووكەڵ هەموو هاوینێك بۆ ماوەیەكی زۆرو ڕێژەی زیاتر چۆن دەبێت، دەڵێت : لەوانەیە ساڵ دوای ساڵ پیسی كەڵەكە بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ