نەشتەرگەری بۆ مریشكێك دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەشتەرگەری بۆ مریشكێك دەكرێت

 

لەرووداوێكی ناوا‌زەدا نەشتەرگەرییەكی بە پەلە بۆ رزگاركردنی مریشكێك دەكرێت كە لەسەربانی یەكێك لەماڵەكانی شاری (مورسی عەلی میسری) كەوتبووە خوارەوەو تێچووی نەشتەرگەرییەكەش (440) دۆلار بووە.

لەمبارەیەوە دەزگا راگەیاندنەكانی میسر بڵاویانكردەوە، كە مریشكەكە‌ ناوی ئەلێكسییەو قاچەكانی بەتوندی شكاوەو ماوەی نەشتەرگەرییەكەشی نزیكەی دوو كاتژمێری خایاندووە.

هەروەها رۆژنامەنی وەتەنی میسری دەڵێت : ئەلێكسی دوای شكانەكە، تووشی دۆخێكی خراپ ببوەوەو نەیدەتوانی جووڵە بكات.

هاوكات ئەو پزیشكەی كە نەشتەرگەرییەكەی بۆ مریشكەكە كردووە دەڵێت: نەشتەرگەرییەكە كاتژمێرێك و (45) خولەكی خایاندووەو دوو پزیشك و یاریدەرێكی پزیشكی بەشدارییان تێدا كردووە.

سەبارەت بە تێچووی نەشتەرگەرییەكەش، كەسێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی: بەم بڕە پارەیە دەتواندرێت مرۆڤێكی نەخۆشی پێ چارەسەر بكرێ و دوو مریشكی بۆ سوور بكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ