لە هەرێمی كوردستان شەو و رۆژ یەكسان دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە هەرێمی كوردستان شەو و رۆژ یەكسان دەبێت

 سبەی 2020.9.22 یەكەم رۆژی (وەرزی پاییز) ە لە نیوەگۆی باكوور دەستپێدەكات و یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار)یش لەنیوەگۆی باشووردا دەستپێدەكات.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەلاپەری فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە :سبەی، سێشەممە، 2020.9.22 كاتژمێر 04:30 ی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستانی عێراق، ماوەی شەوو رۆژ لەنیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژو 12 كاتژمێریش شەو، بەمەش لە رووی فەلەكییەوە رۆژی (سێشەممە) دەبێتە یەكەم رۆژو دەستپێكی وەرزی (پاییز) لەنیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی پاییزی) (Fall Equinox) ناسراوەو ماوەكەشی 89 رۆژو 20 كاتژمێرو 31 خولەك دەخایەنێت، وە بە پێچەوانەوە، دبێتە یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی بەهاریی) (Vernal Equinox) ناسراوەو لەهەردوو نیوەگۆدا خۆر رێك لە رۆژهەڵات هەڵدێت و لە رۆژئاوادا ئاوادەبێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە :هۆكاری ئەو جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خۆلانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە 23.4392811°پلە بەرامبەر بە خولگەكەی بە دەوری خۆردا، بۆیە تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات لەنێوان هەردوو خولگەی (قڕژاڵ) لەنیوەگۆی باكوورو خولگەی (گیسك) لەنیوەگۆی باشووردا، بەمەش گۆڕانكاریی رێك و پێكی دووبارەبووەوە لە ئاست و رێژەو ماوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی روودەدات، وە هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرما لەسەر رووی هەسارەكەماندا.

 

دەقی پۆستەكەی كەشناسی لە فەیسبوك/

 

سبەی 2020.9.22 یەكەم رۆژی (وەرزی پاییز) ە لە نیوەگۆی باكوور و یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) ە لەنیوەگۆی باشووردا

......................................................................................

سبەی، سێشەممە، 2020.9.22 كاتژمێر 04:30 ی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستانی عێراق، ماوەی شەوو رۆژ لەنیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژو 12 كاتژمێریش شەو، بەمەش لە رووی فەلەكییەوە رۆژی (سێشەممە) دەبێتە یەكەم رۆژو دەستپێكی وەرزی (پاییز) لەنیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی پاییزی) (Fall Equinox) ناسراوەو ماوەكەشی 89 رۆژو 20 كاتژمێرو 31 خولەك دەخایەنێت، وە بە پێچەوانەوە، دبێتە یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی بەهاریی) (Vernal Equinox) ناسراوەو لەهەردوو نیوەگۆدا خۆر رێك لە رۆژهەڵات هەڵدێت و لە رۆژئاوادا ئاوادەبێت.

 

هۆكاری ئەو جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خۆلانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە 23.4392811°پلە بەرامبەر بە خولگەكەی بە دەوری خۆردا، بۆیە تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات لەنێوان هەردوو خولگەی (قڕژاڵ) لەنیوەگۆی باكوورو خولگەی (گیسك) لەنیوەگۆی باشووردا، بەمەش گۆڕانكاریی رێك و پێكی دووبارەبووەوە لە ئاست و رێژەو ماوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی روودەدات، وە هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرما لەسەر رووی هەسارەكەماندا.

لە رۆژی 22 ی ئەیلوولدا، ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 149.598.023 كیلۆمەتر كە بە (نێوەندی دووریی) دەناسرێت و بەردەوامیش لەخۆر نزیكتر دەكەوێتەوە، بۆیە لە 2020.12.21 دا كە بە رۆژی (هەڵگەڕانەوەی زستانە – Winter Solstice) دەناسرێت لە نیوەگۆی باكووری زەوی و ئەوكاتە هەسارەكەمان دەگاتە نزیكترین خاڵ لەخۆرو ماوەی نێوانمان 147 ملیۆن و 95 هەزار كیلۆمەترە، كەچی لە هەمان رۆژدا (هەڵگەڕانەوەی هاوینە - Summer Solstice) یە بۆ نیوەگۆی باشووری زەوی!

 

بێگومان هۆكاری ئەم دوو گۆڕانكارییە پێچەوانەییەش لە هەمان رۆژدا، دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی بەرامبەر بە خولگەكەی و گۆڕانی گۆشەی بەركەوتنی تیشكی خۆرو گۆڕانی ماوەی شەوو و رۆژە، نەوەك نزیك كەوتنەوەو دووركەوتنەوە لە خۆر.

......................................................................................

وەرگێڕانی: ئەژی چەتۆ حەسەن

بەشی راگەیاندن / بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ