كوردی‌و
زانكۆی سه‌لاحه‌دیین تایبه‌ت به سیستەمی میوانداری قوتابیانی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قوتابییان ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: قوتابیان ده‌توانن ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی میوانداری بكه‌ن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21-9-2020 ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین بڵاویكردووه‌ته‌وه،" به ئامانجی خۆپارێزی و په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له دووركه‌وتنه‌وه له په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له‌ژێر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره(9)ی ئه‌نجووومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له رۆژانی (25 و 29/8/2020) )، تایبه‌ت به میوانداری قوتابیانی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆمان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌توانن پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندنی 2020-2021 ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی میوانداری بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" باشتروایه پێش رێكه‌وتی(4/10/2020) كاروباره‌كان ته‌واو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێن له سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌ی خوێندنی ئاوێته".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به واده و چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه بڕیاریدا كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن سیستمی ئاوێته و هه‌روه‌ها سیستمی میوانداری په‌یره‌و بكرێت له زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا.