تەندروستی سلێمانی ئامارێكی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی سلێمانی ئامارێكی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوەو رێژەی مردنی پیاوان زیاتر لەهی ژنان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی بڵاوكردۆتەوە كە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە، كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مردنی پیاوان چوار هێندەی ئافرەتانە.

ئاماژە بەوە كراوە: لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوەو 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ