رۆحانی : یارمەتی گەلی كوردمان داوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رۆحانی : یارمەتی گەلی كوردمان داوە

 

 

سەرۆكی ئێران لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بەشداری كرد لە كۆبوونەوەی (75) ی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.

(حەسەن رۆحانی) سەرۆكی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی لەگەلانی جیهان كردووە، بەتایبەتیش پشتیوانیان لەعێراق و گەلی كورد كردووە.

ڕۆحانی وتیشی، ئێمە لە بەرانبەر ستەمی سەدامیەكان، داگیركاری ئەمریكاو داعش لە پشت گەلی عێراق بووین و یارمەتی كوردو عەرەب و سوننەو شیعەو مەسیحیمان داوە.

لەبارە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر وڵاتەكەی ڕەوانین و پێشێلكاری یاسا نێودەوڵەتییەكانە، جەختیشیكردەوە ناچێنە ژێرباری سزاكان و ئەو قۆناغەش تێدەپەڕێنن.

ناوبراو جەختیشی لەوەكردەوە، كە ئەمریكا چەك رەوانەی ناوچەكە دەكات و بەوەش ئاڵۆزی زیاتر دروستدەكات.

سەرۆكی ئێران وتیشی: ئەوان دەستێوەردانیان لەكاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێكدا نەكردووە، بەڵام بەئاشكرا دەستێوەردان و دروستكردنی كێشە بۆ گەلانی ئێران لەلایەن ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی بەدیدەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ