به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت

كوردیو

دەزگای هەواڵگری سەربازیی عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بەرپرسی شانە نووستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستی  داعشی لە ناوچەیەکی نزیک شارەدێی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور دەستگیرکرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاندووه‌،"  شەوی رابردوو 22-9-2020 بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی بێوێنەدا و بەپێی زانیاریی وردی هەواڵگری به‌رپرسێكی داعشیان دەستگیرکردووه كه‌ تیرۆرستێكی ترسناك بووە لە ناحیەی قەراجی قەزای مەخموور".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،"  "ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش، یەکێک لە کوڕەکانی لە شەڕدا کوژراوە و برایەکیشی بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆرستی، لە زینداندایە و سزای 25 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە".

ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاشكرانه‌كردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت،"یەكێكە لە گرنگترین داواكراوەكان كە ماوەیەكە داوای دەستبەسەركردنی دەكرێت بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر".

 

 

هه‌واڵی گرنگ