كوردی‌و
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگۆی كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 23-9-2020 دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق و هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" وه‌كو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه نییه، تا دوێنێ ئێواره‌ش كه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو بوو و به‌جێمانهێشت پرۆژه یاساكه نه‌گه‌رێندرابوویه‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك پێویسته له نێوان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ری به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 رۆژ بخایه‌نێت، بۆیه چاوه‌رێ ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌كه بكرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی دووشەممە21-9-2020 پرۆژەیاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمانی عێراق و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.