ئەمریكا سزای نوێی بەسەر وڵاتێكدا سەپاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر وڵاتێكدا سەپاند

 

ئەمریكا سزایی نوێ بەسەر وڵاتی كوبا دەسەپێنێت و هۆشداری دەداتە گەشتیارانی وڵاتەكەی كە نابێت لەسەر موڵكی حكومەتی كوبا جێگیر بن و هاوردەی چەند بەرهەمێكی ئەو وڵاتەشی قەدەغەكرد.

 

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا سزای نوێی بەسەر كوبا سەپاند و ڕایگەیاند: هاوڵاتیانی ئەمەریكی لەسەر موڵكی حكومەتی كوبا جێگیر نابن و هاوردەی سیگار و خواردنەوە كحولییەكانی ئەو وڵاتە قەدەغە دەكرێت.

 

بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی ئەمریكایە دژی كردەوە كپكەرەكانی شیوعیەت و دۆناڵد ترەمپ وەزارەتی خەزێنەی ڕاسپارد بە جێبەجێكردنی سزا نوێیەكانی سەر ئەو وڵاتە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ