بۆیەكەمجارو دوای زیاتر لە 100 ساڵ لە ئەستەنبوڵ شانۆگەری بەزمانی كوردی نماییش دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆیەكەمجارو دوای زیاتر لە 100 ساڵ لە ئەستەنبوڵ شانۆگەری بەزمانی كوردی نماییش دەكرێت

دوای زیاتر لە 100  ساڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەستەنبول شوێنێك بۆ نماییشكردنی شانۆگەرییەكی كوردی كردەوەو بڕیاریشە لە مانگی 10ی ئەمساڵ شانۆگەریەكە نماییش بكرێت.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان ئەمڕۆ پێنجشەممە كردوە:لە دوای 106 ساڵ  یەكەم جارە لە ئەستەنبوڵ و لە هۆڵی (شانۆی شار) رێگە بدەن شانۆگەرییەك بە زمانی كوردی نماییش بكرێت و سەر بە شارەوانیی ئیستانبۆڵ بێت.

شانۆگەریی (شانۆی ژیانێكی نوێ) كە بە زمانی كوردییە و گرووپی سەنتەری كولتووری میزۆپۆتامیا ئامادەی كردووە، لە ئەستەنبوڵ نماییش دەكرێت، (دلاوەر زەراق) كردویەتی بە كوردی و دەرهێنەرەكەشی نەزمی قارەمانە و ئەكتەرەكانیش رووگەش كرجی، عومەر شاهین، رەوشەن ئاپئایدن، جیهاد ئێكنجی رۆڵی تێدا دەبینن.

لای خۆیەوە ئاژانسی سپوتنیكی رووسی، بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكەمجار رێگە بدرێت لە هۆڵی شانۆی شار شانۆگەرییەكی كوردی نماییش بكرێت .

 

 

هه‌واڵی گرنگ