ئه‌م بانكه‌ پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌م بانكه‌ پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند

بانكی ڕافیدەین ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی پێشینەی خانووبەرەی بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان ڕایگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بانكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەكردوە، كە لقەكانی بانكەكەیان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاسپێردراون تا ئاسانكاری بكەن بۆ هاووڵاتیان له‌ پێدانی پێشینەی نیشتەجێبوون بۆ دروست كردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی.

ئه‌وه‌ش ئخراوه‌ته‌ڕوو:  بڕی قەرزەكە دەگاتە 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە بۆ فەرمانبەران بڕی 50 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان بڕی 30 ملیۆن دینارە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.

وه‌رگرتنی پێشینە و قەرزەكانی بانكی ڕافیدەین هەموو ئەو فەرمانبەره‌ كوردانەش دەگرێتەوە، كە مووچەیان لەسەر دامەزراوە فیدڕاڵییەكانی عێراقه‌ یان لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار و پەڕلەمانە لەگەڵ فەرمانبەران و هاووڵاتیانی كورد لە شاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

 

هه‌واڵی گرنگ