ژوری پەرلەمانی بزواتنەوەی گۆڕان ڕایدهگهیهنێت، بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان (گوڵستان سەعید) سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانە.
ئهمڕۆ یهك شهممه 27 ی ئهیلولی 2020 ژوری پەرلەمانی بزواتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەیان لەپەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت دەکاتەوه بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان (گوڵستان سەعید) وهك سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان هوڵبژێردراو دهشلێت، کاتژمێر 5:00-ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، 21 ی ئهیلولی 2020 بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا."
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهروو ، بە ئامادەبونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەکە بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەكەدا، کاندیدانی سەرۆکایەتی كه گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بوون ههردوكیان بە (6) دەنگ یەکسان بون، بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دو كاندید هەبون یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كردو، (گوڵستان سەعید) بوە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.