وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا سێ هەزارو 362 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 27 ی ئه‌یلولی 2020 وەزارەتی تەندروستی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 362 تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوەو 195 كه‌سی دیكه‌ش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها وەزارەتی تەندروستی ئێرانئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 446 هەزارو 448 كەس تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون ، 374 هەزار 170 تووشبویان چاكبوونەتەوە، 25 هەزارو 586 تووشبوش به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە .
جێی ئاماژه‌یه به گوێره‌ی دواین ئاماره‌كان ،تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهان بەربەستی (33) ملیۆن تووشبووی تێپەراند و لە (34) ملیۆن كه‌س نزیك دەبێتەوە،ژمارەی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به په‌تای كۆڕۆنا لە ملیۆنێك نزیك دەبێتەوە.