تاكو ئێستا سەرچاوە هەواڵییەكان بەتەواوی ژمارەی مووشەكە ئاڕاستەكراوەكانیان پشت ڕاست نەكردۆتەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ ئاڕاستەی شاری هەولێر كراون.
بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان دوای بۆردومانەكەی هەولێر ڕێگەی سەرەكی موسڵ – هەولێریان داخستووە.
هەروەها باسیش لەوەكراوە، كە زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، كە مووشەكەكان لەگوندی (تەرگلە) ی ناحیەی بەرتلەی سنوری شاری موسڵ كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەشوێنی هەڵدانی موشەكەكان ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سووتاوە.