ته‌ندروستی عێراق نوێترین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی عێراق نوێترین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 4 هه‌زارو 493 كەسی دیكە توشی په‌تای  كۆرۆنا بون.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 1 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری (كوردیو) كه‌وتوه‌ رایگەیاند،  4 هه‌زارو 493 كەسی دیكە توشی په‌تای  كۆرۆنا بون.

تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوه‌، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا  50 كه‌سی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 3 هه‌زارو 685  توشبوش چاكبونەتەوەو ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا  ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تاكو ئێستا لە عێراق 367 هەزار و 474 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 295 هەزار و 882 كەس چاكبونەتەوە و 9 هه‌زارو 231 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 



 

هه‌واڵی گرنگ