داواكاری گشتی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری دێته‌ ده‌نگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داواكاری گشتی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری دێته‌ ده‌نگ

ئەندامێكی داواكاری گشتی دەڵێ: فەرمانەكەی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ سانسۆری چاپكردنی كتێب، سەرپێچی دەستورو یاسایەو پاشەكشێیە لەو ئازادی چاپەمەنییە لە كوردستان هەیە.

د. محەمەد عەلی رێكانی، ئەندامی داواكاری گشتی لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی داواكاری گشتی و دەستەی مافی گشتی كردوە، دەڵێت: ئاگادارن كە بەپێی دەستوری عێراق ئازادی چاپەمەنی فەراهەم كراوەو یەكێكە لە بنەما دەستورییەكان كە نابێت سەرپێچی بكرێت.

 ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە بەپێی ماددەی 2ی یاسای چاپەمەنی هەرێمی كوردستانیش، چاودێری لە هەرێمی كوردستان ناخرێتە سەر چاپەمەنی و هەر هاوڵاتیەك سەربەستە لە دەركردنی هەر چاپەمەنییەكدا.

ئه‌ندامه‌كه‌ی داواكاری گشتی سەبارەت بە فەرمانەكەی وەزارەتی رۆشنبیری زیاتر ده‌ڵێ: وەزارەتی رۆشنبیری..فەرمانكی وەزاری دەركردوە كە سەرپێچی دەستورو یاسایە بەوەی بڕیاری داوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچونەوە بە چاپەمەنییەكان پێش پێدانی رەزامەندی بڵاوكردنەوەیان، ئەمەش سانسۆرخستنە سەر ئازادی بڵاوكراوەكان و پاشەكشێیە لەو ئازادی رۆژنامەگەری و چاپەمەنییەی تا ئێستا هەبوە لە كوردستان.

لەكۆتاییشدا داوای كردوە كە وەك ئەركی داواكاری گشتی لە پاراستنی سیستمی دیموكراتی و چاودێری مەشروعیەتی بڕیارەكان، رێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانەی وەزارەتی رۆشنبیری. 



 

هه‌واڵی گرنگ