ئهمرۆ پێنج شهممه 1 ی تشرینی یهكهمی 2020 ماڵپەڕی "bonbast.com" ی تایبەت بە بازاڕی ئازادی دراوی ئێران بڵاوی کردۆتهوه، بۆ جاری یەکەم لە بازاڕی ئازادی ئێران-دا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی 30 هەزار تمەنی تێپەڕاند و بەهای یەک یۆرۆ گەیشتە 35 هەزار و 200 تمەن.
ئهوهش له كاتێكدایه لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا بەهای یەک دۆلار، نزیکەی 13 هەزار و 350 تمەن بوو،بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهای تمەن بە رێژەی 120% دابەزیوە.
جێی ئاماژهیه دوای كشانهوهی ئەمریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا ، تمەن بە نزیکەیی 360% بەهاکەی لەدەستداوە.