بەستەڵەكەكان بەخێراییەكی زۆر دەتوێنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەستەڵەكەكان بەخێراییەكی زۆر دەتوێنەوە

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات، تا كۆتایی ئەم سەدەیە بەهۆی توانەوەی پۆشەری سەهۆڵین لە جەمسەرەكاندا ئاستی ئاوی دەریاكان نزیكەی (40) سانتیمەتر بەرز دەبنەوە.

توێژەرەوانی (40) پەیمانگای نێودەوڵەتی تایبەتمەند دوو نموونەی گریمانەییان داناوە بۆ ئەو كەشەی كە بە هۆی دەردانی گازی ژەهراوییەوە بۆ بەرگەهەوای زەوی دروست دەبێت و دەبێتە هۆی گۆڕانی كەشوهەوای زەوی.

لە سیناریۆی یەكەمدا كە پشتی بەستووە بە بەرزبوونەوەی هەمیشەیی دەردانی گازی ژەهراوی، ئەم سیناریۆیە باس لەوە دەكات كە توانەوەی سەهۆڵی ئەنتاركتیكا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا تا ئاستی (30) سەنتیمەتر، لەگرینلاندیش تا (9) سەنتیمەتر بەرز دەبێتەوە.

لە سیناریۆیەكی تردا سەرنجی ئەوە دراوە كە دەردانەكان زۆر كاریگەرییان هەیە لەسەر توانەوەی پۆشەری سەهۆڵینی گرینلاندو ئەویش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی دەریاكان تا (3) سەنتیمەتر.

ئەو نموونە زانیارییانەی سەبارەت بەئەنتاركتیكا لەبەردەستدایە زۆر خەمهێنەرن، چونكە ئەو ناوچەیە ڕووبەرووی هۆكارە دەرەكییەكان بۆتەوەو چەند ئەنجامێك لەسیناریۆی دووەم دەدات بە دەستەوە كە هەندێكیان سەبارەت بە بڕی سەهۆڵن كە دەتوانێت ئاستی ئاوی دەریاكان بەرز بكاتەوە بە تێكرای (8) سەنتیمەتر.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەسەرەتای ئەم مانگەدا لە گۆڤاری (نیچەر) دا بڵاوكراوەتەوە باس لەوە دەكرێت كە ڕەنگە تا ساڵی (2100) ئاستی ئاوی دەریاكان نزیكەی (40) سەنتیمەتر بەرزببێتەوە، ئەمەش سیناریۆیەكی كارساتئامێزەو هەڕەشەیە بۆ سەدان كەس لە دانیشتوانی ناوچە كەنارییەكان لە هەندێك شوێنی جیهاندا.

غەدی نیوز بڵاویكردۆتەوە، هەر لەمانگی ئەیلولدا، ڕاپۆرتێكی تایبەتی دەستەی حكومی نێودەوڵەتی تایبەت بەگۆڕانكاری كەشوهەوا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە زیاتر لە ملیارێك كەس بە تایبەت ئەوانەی لە نیوەی ئەم سەدەیەوە لە ناوچە كەنارییە نیمچە بەرزەكاندا دەژین بە شێوەیەكی ترسناك ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە دەبنەوەو ڕەنگە ئەم دۆخە جگە لەكارەساتی ژینگەیی، كارەساتێكی مرۆیشی لێبكەوێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ