كوردێك دەبێت باشترین وێنەگر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوردێك دەبێت باشترین وێنەگر

 

 

وێنەگری كورد (حەمید قەوامی) لە درێژەی بەشداری كردنی لە پڕۆژە سینەماییەكان و بەشداری كردنی بەرهەمەكانی لە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكان، لە دوا پڕۆژەیدا، لە كورتە فیلمی (دیوار)، توانی خەڵاتی باشترین وێنەگر لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (دیپۆك تی Depoc T 2020) ی لە شاری لەندەنی وڵاتی بەریتانیا بەدەستبهێنێت.

ڕێوڕەسمی كۆتایی ڤیستیڤاڵەكە دیپلۆمی شانازی و (1000) پاوەن، وەك خەڵاتی بەشی وێنەگری پێشكەش بە سینەماكار (حەمید قەوامی) كرا.

ئەو سینەماكارە یەكێكە لە وێنەگرە هەرە سەركەوتووەكانی كوردو كاری وێنەگرتنی بۆ چەندین فیلمی كوردی ئەنجامداوەو لەگەڵ دەرهێنەرانی ناوداری كورد (بەهمەن قوبادی، هونەر سەلیم) كاری كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ