ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاندووەو هاوڵاتیانیش هەستیان پێی كردووە، بەڵام زیانەكانی نەزاندراوە.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، بوومەلەرزەكە هێزەكەی (4.2) پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەرو لەناوچەكانی سنووری پارێزگای هومزگانی داوە لە باشووری وڵاتەكەی.
لەلایەن خۆشیەوە ئاژانسی دەنگ و باسی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، تاكو ئێستا هیچ زانیارییەكیان پێنەگەیشتووە لەبارەی چەندێتی و چۆنییەتی زیانەكانی.