گەڕاندنەوەی بە زۆری پەنابەرانی عێراق دژی مافەكانی مرۆڤ و پێچەوانەی یاسایە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەڕاندنەوەی بە زۆری پەنابەرانی عێراق دژی مافەكانی مرۆڤ و پێچەوانەی یاسایە

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق، دژی گەڕاندنەوەی بە زۆری پەنابەرانە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە.

وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر لێدوانی وەزیری دەرەوەی بەلجیكا، فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕوونیكردەوە: گەڕاندنەوەی بە زۆری پەنابەرانی عێراق لە بەلجیكا و وڵاتانی تری ئەوروپا تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی داوای مافی پەنابەری لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەن، ڕەوچاوی ڕەوشی مرۆڤایەتیان بكرێت و بە پێی ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش، سەرجەم پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكرێت.
 

 

هه‌واڵی گرنگ