لەماوەی 10 مانگدا فەرەنسا زیاتر لە 70 مزگەوت و خوێندنگەو رێكخراوی ئیسلامی داخستووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەماوەی 10 مانگدا فەرەنسا زیاتر لە 70 مزگەوت و خوێندنگەو رێكخراوی ئیسلامی داخستووە

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت کە ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی موسڵمانان لە وڵاتدا دادەخەن و لەسەرەتای سالەوە تاوەكو ئێستاش زیاتر لە 70 مزگەوت و خوێندنگەو رێكخراوی ئیسلامییان داخستوە.

جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی Europe1، باسی لەوە کردوە کە دوای دۆزینەوەی تەرمی مامۆستایەک بە سەربڕدراوی لە ناوچەی کۆنفلانس سانت-هۆنۆرینل، ٥١ دەستە و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی موسڵمانان لەلایەن دەوڵەتەوە دەخرێتە ژێر چاودێرییەوەو ژمارەیەک لەو دەستە و رێکخراوانە بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، دادەخرێن.

هەفتەی رابردوو لە پاریس هەڵکوترایە سەر رێکخراوی بەرەکەسیتی (BarakaCity)، هەروەها ماڵی دامەزرێنەری رێکخراوەکە و لە میانی چەند هەفتەی رابردووشدا، هەڵکوتانە سەر رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی موسڵمانان لە فەڕەنسا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا، باسی لەوە کردبوو کە لە چوارچێوەی ''بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی توندڕەو'' مانگی رابردوو ١٢ مزگەوت، خوێندنگەی تایبەت، رێکخراو و شوێنکاریان داخستووە و لە سەرەتای ساڵیشەوە تا ئێستا ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە ٧٣.

 

هه‌واڵی گرنگ