دوا زانیاری لەبارەی تەندروستی هونەرمەند (چەتۆ حەسەن)
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوا زانیاری لەبارەی تەندروستی هونەرمەند (چەتۆ حەسەن)

 

 

ماوەی چەند رۆژێكە هونەرمەندی شاری هەولێر (چەتۆ حەسەن) تووشی نەخۆشی هاتووە، ئێستاش باری تەندروستی نیمچە جێگیرە.

سەرچاوەیەك لەنزیك خانەوادەی ئەم هونەرمەندە بۆ كوردیو وتی، ئێستا هونەرمەند لەژێر چاودێری پزیشكییەو بارودۆخی نیمچە جێگیرەو پێویستی بە دوعای هەموو لایەك هەیە.

ناوی تەواوی (چەتۆ حەسەن عەزیز) ە ساڵی (1945) لە گوندی عەوێنەی شاری هەولێر لەدایك بووە خوێندنی سەرەتایی لە گوندەكەی خۆیی و ناوەندیشی لە قوتابخانەی (زارا) لە هەولێر تەواو كردووە دەرچووی خانەی مامۆستایانی سەرەتاییە بەشداری پێشانگای هونەرمەندانی شێوەكاری كردووە ساڵی (1960) دەستی بە هونەری تەمسیل كردووە لەو كاتەوە بۆتە ئەندامی تیپی هونەری هەولێر بە هاوكاری هونەرمەند (سەباح عەبدولرەحمان) لە چەند شانۆگەری و تەمسیلی وەك ئەكتەرو دەرهێنەر بەشداری كردووە پاش ڕاپەڕین لەساڵی (1993) لە تەلەفزیۆنی كوردستان بەرنامەی (هەگبە) ی فۆلكلۆری پێشكەش كردووە بە هاوكاری هونەرمەند (ئەنوەر شێخانی)

كارەكانی

• مارەیی 

• خاڵۆی ڕێبوار 1972

• بۆرە پیاو

• لافاو 1974

• سەركەوتن

• حەمەدۆك

• مۆڵەت

• سێ چەتە

• جۆزان

• كاوەی ئاسنگەر

• چیڕۆكێك بۆ منداڵە خۆشەویستەكان

• هەڵەی دەرهێنەر

• هەور و ساماڵ

• قەڵای دم دم 1982

• كونەبا

• سورمەخان

• میوانی ناوەخت

• مرۆڤ و ئازارەكانی

• تاپۆ حەقی چیە 1984

• لۆ تێم ناگەن

• مۆرانە

• مەرزیەو كاكەمین 

 

هه‌واڵی گرنگ