كەی پێویست دەكات فلتەری ڕۆنی ئۆتۆمبێل بگۆڕدێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەی پێویست دەكات فلتەری ڕۆنی ئۆتۆمبێل بگۆڕدێت


زۆربەی شوفێران دوو یان سێ جار ڕۆن دەگۆڕن دواتر فلتەری ئۆتۆمبێلەكانیان دەگۆڕن و شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێلیش دەڵێن ئەوكارە هەڵەیە.
شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل دەڵێن: ئەوە كارێكی هەڵەیە كە زۆربەی شۆفێران دەیكەن ئەویش ئەوەیە دوو یان سێ جار ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكانیان دەگۆڕن پاشان فلتەرەكەی دەگۆڕن.

شارەزایان ئاماژە بۆئەوە دەكەن: پێویستە لەكاتی ڕۆن گۆڕین فلتەریش بگۆڕدرێت، چونكە هۆكارێكە بۆ ئەوەی ناو مەكینە پیس نەبێت فلتەری ئۆیل پەمپ بەپاكی بهێڵێتەوە.

هەموو كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل دەڵێن دەبێت لەكاتی ڕۆن گۆڕین فلتەر بگۆڕدرێت، ئەگەر هاتوو لەكاتی ڕۆن گۆڕین فلتەرت نەگۆڕدرێت ئەوە كەمێك ڕۆنی پیسی تێدا دەمێنێت و ئەوەش ڕاستە و خۆ كار لە ڕۆنە خاوێنەكە دەكات وئەمەش وا دەكات بەشێك لە چەوریەكەی لەدەست بدات.

 

هه‌واڵی گرنگ