ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات په‌له بكات له دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و وه‌ك كارتێكى فشار به‌كارى نه‌هێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 20 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ملیۆنان عێراقى چاوه‌ڕێى موچه‌ى مانگانه ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێكردنى ژیان و گوزه‌رانیان، هۆشداریش ده‌دات له دوباره دواكه‌وتنى موچه، چونكه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك، كه خه‌ڵك به‌رگه‌ى نه‌گرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار پێویسته په‌له بكه‌ن له خه‌رجكردنى موچه و دوباره وه‌ك مانگی پێش‌و دوانه‌خرێت، پێویسته حكومه‌ت پابه‌ندیه‌كانى به‌رامبه‌ر گه‌ل جێبه‌جێ بكات و سه‌رچاوه‌ى مانگانه‌یان وه‌ك كارتى فشار بۆ سه‌ر په‌رله‌مان به‌كارنه‌هێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز.
جێی ئاماژه‌یه موچه‌ى مانگى ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ماوه‌ى 15 رۆژ دواكه‌وت و دواى 45 رۆژ دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ش ره‌خنه و ناڕه‌زایى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، چونكه به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى عێراق پشتیان به موچه‌ى حكومى به‌ستوه.