ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە یاسای هەڵبژاردن یەكلایی دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە یاسای هەڵبژاردن یەكلایی دەكاتەوە

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو بۆ یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان كوتلە جیاجیاكانی ئەنجومەن، لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان تەرخان بكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە كۆبوونەوەكە، لیژنەی یاسایی ئەنجومەن كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجامدەدات، بۆ دیاریكردنی خاڵە ناكۆكەكان، تا بخرێتە بەردەم كۆبوونەوەكە.

 تا ئێستا زۆربەی لایەنە كوردستانییەكان و عەرەبی سوننە و بەشێكی عەرەبی شیعەش ناكۆكییان لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ