بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل ئەمریكا فشار لە سودان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل ئەمریكا فشار لە سودان دەكات

بۆ پەلەکردن لە داننان بە دەوڵەتى ئیسرائیل و ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵیدا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا فشارى زیاتر لە وڵاتی سودان دەکات.

لە میانەى فشارەکانى ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى ووڵاتانى عەرەبى لەگەڵ ئیسرائیل، دواى ئەوەى هەریەکە لە ووڵاتانى ئیمارات و سعودیە و بەحرەین پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە, لەئیستادا دەنگۆى ئەو هەنگاوە هەیە لە لایەن ووڵاتى سودانەوەو لەو بارەیەوە مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، لە ووتەیەکیدا ئامادەیی ووڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى نیشاندا بۆ ئەوەى کە سودان لە لیستى ووڵاتانى پشتیوانى لە تیرۆر بسڕێتەوە بەرامبەر ئەوەى ئەو ووڵاتە پەلە بکات لە داننان بە دەوڵەتى ئیسرائیل.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ رۆژنامەنوسان ئەم بابەتەى پەیوەست کرد بەو ڕێکەوتنەوە کە لە ١٥ى ئەم مانگە لە نێوان ووڵاتەکەى و سوداندا واژۆکرا، کە تایبەت بوو بە هەماهەنگى نێوان هەردوو ووڵات لەبارەى ووزە و کەرتى تەندروستییەوە، ئەگەر سودان لە لیستى پشتیوانانى تیرۆر دەربهێنرێت ئەو پەیوەندییانە ئاسایی تر دەبنەوەو خێراتر بەرەو پیش دەچن, ئەوەش لەخۆیدا پەیوەستە بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى سودان لەگەڵ دەوڵەتى ئیسرائیلدا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ