ئەمریكا گەمارۆی خستە سەر باڵیۆزی ئێران لە عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا گەمارۆی خستە سەر باڵیۆزی ئێران لە عێراق

 

 

وەزارەتی گەنجیەی ئەمریكا گەمارۆی خستە سەر چەند بەرپرسێكی ئێرانی سەپاند، كە لەنێویاندا باڵیۆزی ئێران لە عێراق هەیە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، ئەمریكا گەمارۆی بەرپرسێكی باڵای ئێرانی ڕایگەیاند، كە ئەویش (ئیرەج مەسجیدی) باڵوێزی ئێرانە لە عێراق.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی گەنجیەی ئەمریكادا هاتووە، (ئیرەج مەسجیدی) راوێژكاری نزیكی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران بووە بۆ كاروباری عێراق.

ئەمریكا رایگەیاندبوو، كە (ئیرەج مەسجیدی) ڕۆڵی كارای هەبووە لە پلانڕێژی بۆ ڕاهێنان و پشتیوانی لە گروپە میلیشیاكان لە عێراق و ڕێنوێنی ئەو گروپانەی كردووە دەستیان هەبووە لە كوشتن و بریندار كردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئەمریكا دوو بەرپرسی باڵای حزبولڵای لوبنانیشی گەمارۆ داوە.

 

هه‌واڵی گرنگ