بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
خانەوادەی كاكەمەم بۆتانی، سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، بڵاویانکردۆتەوە: كاكەمەم بۆتانی، نووسەر و سیاسەتمەدار و سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
ئاشكراشیانكردووە: ئەمڕۆ رێورەسمی بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەڕێوە دەچێ و لەبەر پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە پرسەی بۆ داناندرێت.
كۆچكردوو ناوی تەواوی کاکەمەم فەخری سامییە و لە ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە و لە ساڵی (1968) ەوە بە یارمەتی هەندێ ئەدیبی کوردی بەغدا، خەریکی دروستکردنی رێکخراوێکی ئەدەبی بووە. تا لە (10-2-1970) بە شێوەی رەسمی یەکێتی نووسەرانی کوردی دامەزراند.