چاكسازیی گەورانی هەولێر: هیچ بەندكراوێك تووشی كۆرۆنا نەبووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاكسازیی گەورانی هەولێر: هیچ بەندكراوێك تووشی كۆرۆنا نەبووە


لەدوای ئەوەی دەنگۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چاكسازیی گەورانی هەولێر بڵاوبویەوە، بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی گەورانی هەولێر ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: هیچ بەندكراوێك تووشی كۆرۆنا نەبووە.

هێمن نانەكەلی بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی هەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین كە باس لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو چاكسازیی گەورانی هەولێر دەكەن و پشكنین و بە دواداچون بۆ ئەو پرسە بەردەوامە.

هەروەها ووتیشی: لە دوایین ڕاپۆرتی پزیشكیدا هیچ هەڵگرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چاكسازیی گەوراندا نییە و ڕۆژانەو بەپێی پێویست پشكنین بۆ زیندانیانی گرتوخانەكە دەكرێت.


 

هه‌واڵی گرنگ