وته‌بێژی حكومەتی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و بڕە پاره‌ی له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تدا هه‌یه، به‌شی دابینكردنی موچه و خه‌رجیه‌كان ناكات.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی حكومەتی عێراق، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: به‌هۆی دابه‌زینی داهاتی وڵات له چه‌ند مانگی ڕابردودا، له‌ئێستادا پاره‌ی به‌رده‌ست به‌شی ئه‌وه ناكات، كه موچه و پابه‌ندبونه داراییه‌كان دابین بكرێن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه حكومه‌ت داوای له په‌رله‌مان كردوه بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزكردن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی بودجه.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌بێته بودجه‌یه‌كی چاكسازی به جیاوازی له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی لاپه‌ڕه‌ی سپی، جگە لەمەش ڕاسته‌وخۆ ڕێوشوێنه‌كان بۆ باشتركردنی داهاتی ده‌وڵه‌ت و كۆنترۆڵكردنی خه‌رجییه‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر.