سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ڕایگەیاند: جارێكی تر دوای حه‌فت مانگ، هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێ كرده‌وه.
مه‌ریوان كه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی راگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی راگرتنی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئێرانه‌وه، چه‌ندان جار شۆفێرانی هه‌رێم له سنووری پێنجوێن نیگه‌رانییان ده‌ربڕی سەرئەنجام توانرا كێشه‌ی هه‌زار و 700 تانكه‌ری سووته‌مه‌نی كه له ئێران راگیرابوون چاره‌سه‌ر بكرێ و لەئێستادا هاتووچۆی ئەم تانكەرانە ڕێگەپێدراوە.
گوتیشی: به‌پێی دواین رێككه‌وتنی نێوان به‌رپرسانی هه‌رێم و ئێران، به‌شێوه‌ی 50 به 50، سه‌رجه‌م ئه‌و تانكه‌رانه باره‌كانیان گواسته‌وه و له‌مه‌ودوا شۆفێرانی ئێرانی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ باره‌كانیان ده‌هێننه هه‌رێمی كوردستان.