وەن پڵەس مۆبایلێكی نوێ‌ نمایش دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەن پڵەس مۆبایلێكی نوێ‌ نمایش دەكات

 

 

كۆمپانیای (وەن پڵەس) مۆبایلێكی نوێی بەناوی (وەن پڵەس تی 8) ئاشكرا كردووە، كە لەڕێگەی پەخشی راستەوخۆی كەناڵی كۆمپانیاكە لە یوتیوب نمایش كرا.

مۆبایلەكە شاشەیەكی قەبارە (55،6) ئینچی هەیە كە كوالێتی خستنەڕووی (FULLHD) یەو كامێرای پێشەوەی روونییەكەی (16) مێگاپێكسڵە.

مۆبایلە نوێكەی (وەن پڵەس) پرۆسێسەرێكی جۆری (سناپ دراگۆن 865) ی هەیە كە ڕامەكەی دەگاتە (12) گێگابایت و یادگەیەكی ناوخۆیی (256) گێگابایت، جگە لەوەی پشتگیری تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی تۆرەكانی پەیوەندیكردن (G5) دەكات.

هەرچی پاترییەكەیەتی ئەوە هێزێكی (4500) میللی ئەمپێری هەیەو پشتگیری تەكنیكی خێرا بارگاویكردنەوە دەكات بە گوڕی (65) وات.

 

هه‌واڵی گرنگ