ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەی قادری حاجی علی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەی قادری حاجی علی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەی قادری حاجی علی كرد.

لە پرسە نامەكەدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: لەدەستدانی خەباتگێڕێكی وا خەسارەتە بۆ شۆڕشی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ساحەی سیاسیمان، گوتیشی: پڕ بەدڵ هاوغەمی و پرسەو سەرەخۆشی ڕادەگەیەنم، خوای میهرەبان بیخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی.


 
دەقی پرسەنامەكە:
كل من علیها فان ویبقی وجە ربك ذو الجلال والاكرام
بنەماڵەی كۆچكردووی بەڕێز جەنابی كاك قادر حاجی علی
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
بەبۆنەی كۆچی كەسایەتی دیارو تێكۆشەری خەباتی شاخ و شار جەنابی كاك قادر پڕ بەدڵ هاوغەمی و پرسەو سەرەخۆشی ڕادەگەیەنم..
لەدەستدانی خەباتگێڕێكی وا خەسارەتە بۆ شۆڕشی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ساحەی سیاسیمان..
خوای میهرەبان بیخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی، بۆ خانەوادەو كەس و كار و هاوڕێكانی پاداشت و سەلامەتی ببەخشێت..
كۆتایی غەمتان بێ..
انا للە وانا الیە راجعون
براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
10-11-2020

 

هه‌واڵی گرنگ