پسپۆڕانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل ئەو هۆكارانە دەست نیشان دەكەن كە دەبنە هۆی لەكاركەوتنی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل و شۆفێران دەتوانن لەڕێگەیەوە ئۆتۆمبێلەكانیان بپارێزن.
هۆكارەكان:
١-كاتێك ئۆتۆمۆبیلەكەت بەبەردەوامی ڕێژەی بەنزینی ناو تانكی زۆر كەمە ئەمەش دەبێتە هۆی گەرم بوونی فیول پەمپ لەكاركەوتنی .
٢-بەنزینی خراپ و بەرزی ڕێژەی ماددەی رصاص دەبێتە هۆی لەكاركەوتن و گیرانی .
٣-پیس بوون و گیرانی مصفای بەنزین هۆكارێكی سەرەكی لەكاركەوتنی فیول پەمپ چونكە پالەپەستۆی زۆر لەسەر فیول پەمپەكە دروست دەبێیت .
٤-دەستكاری كردنی وایەر و فیوز ی سەلامەتی و هێزی كارەبایی .
چۆن بزانین فیول پەمپ لەكاركەوتووە ؟
1/ لەنزیك تانكی بەنزین فیول پەمپەكە دەنگێكی لێوە دێت.
2/ بەچەندین سلف لێدان ئۆتۆمۆبیلەكەت ئیش دەكات .
3/ لەكاتی لێ خوڕین هەست بە ( نەتر ) لێدان دەكەیت.
4/ لەكاتی لێخوڕین هەست بە هێواش بوونەوەی ئۆتۆمۆبیلەكەت دەكەیت ئەگەر لەكاتی لێ خوڕینی خێراش بیت.