كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینێكی كۆڕۆنای راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینێكی كۆڕۆنای راگه‌یاند

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایگەیاند، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی نزیکەی ٩٥% کاریگەریی نیشانداوە و چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکەن بەشێوەیەکی فەڕمی لە چەند هەفتەی داهاتوودا.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 16 ی تشرینی دووه‌می 2020 کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی لە بەیانێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ بڵاویکردەوە، لە تاقیکردنەوەکەدا ڤاکسینەکە کاریگەرییەکی بنەرەتی دروست کردووە، ئەوەش دوای شیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ ئەنجامی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکە، بە تایبەت کاتێک دەرکەوتووە، کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە ٩٤.٥%.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەپەلە داوایەک پێشکەش دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگەی بەکارهێنانی بەپەلەی پێ بدرێت.

دەشڵێت، چاوەڕێدەکەن پاش چەند هەفتەیەکی دیکە ڤاکسینەکەیان بە شێوەیەکی فەرمی پەسەندبکرێت.

لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنادا ٣٠ هەزار خۆبەخش بەشدارییان کردووە کە نیوەیان دوو ژەم لە ڤاکسینەکەیان پێدراوە لە ماوەیەکدا کە چوار هەفتەی نێوان بووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی مۆدێرنا، تەنیا پێنج حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لەناو ئەو خۆبەخشانەدا بووە کە ڤاکسینەکەیان پێدراوە و ٩٠ حاڵەتیش لەناو ئەوانەدا بووە کە دەرمانێکی دیکەی جگە لە ڤاکسینیان پێدراوە.

ڤاکسین لە تاقیکردنەوەکانی کۆتاییدا، بە هەموو ئەو کەسانە نادرێت کە وەکو خۆبەخش بەشداری دەکەن، بەڵکو بە نیوەیان دەدرێت و نیوەکەی دیکە دەرمانێکی ئاسایی یاخود ئاویان پێدەدرێت. هاوکات، هیچ کەسێک نازانێت کە ئایا ڤاکسینی پێدراوە یاخود ئاو و دەرمانی ئاسایی بێ کاریگەر.

 

 

هه‌واڵی گرنگ