منداڵێك لەدایك بوو كێشەكەی نیو كیلۆیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

منداڵێك لەدایك بوو كێشەكەی نیو كیلۆیە

 

 

لەنەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆرپەلەیەك لەدایك بووە، كە كێشی تەنها نیو كیلۆگرامەو ژیانیشی لە مەترسیدا نییەو هەناسە دەدات.

نەخۆشخانەی (CMC) بڵاویكردۆتەوە، چەند رۆژێك لەمەوبەر منداڵێك لە نەخۆشخانەكەمان لەدایك بوو كە بە دووەم حاڵەتی زوو لەدایكبوون دادەنرێت لە دونیادا، كێشی منداڵەكە نیو كیلۆیە ئێستا هاوشێوەی هەر منداڵێكی ئاسایی لە گەشەكردندایە.

(‏‎د. موحەمەد حەسەن) پسپۆڕی نەخۆشی منداڵان و منداڵە ناكامەكان ئاشكرای كرد، ئەو منداڵە زۆر زووتر لەكاتی دیاریكراو بۆ لەدایكبوونی ئاسایی لەدایك بووە، ئەو لە ماوەی (22) هەفتە لەدایك بووە، كە حاڵەتێكی دەگمەنە لە دنیادا، بەڵام ژیانی لە مەترسیدا نییەو وەك هەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو هەناسە دەدات، هەروەها ڕێژی ئۆكسجین لە جەستەی (88%) یەو تا ئێستە پێویستی بە ئامێری ئۆكسجین نەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ