گازۆ دەنكەكەی لەشێوەی گورچیلە دەچێت و پێكهاتووە لە: چەوری، نیشاستە، ریشاڵ، شەكر، پرۆتین، ئاسن، كالیسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم و ئەسیدی ئەناكاردیك و زیاتر لە وڵاتانی هیندستان، پاكستان، ئێران، ئەفریقیا، رۆژئاوای ئەندێز، ئەمریكای ناوەڕاست بەرهەمدێت.
گازۆ سوودێكی زۆری هەیەو مرۆڤ لە شێرپەنجەو لە نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك دەپارێزێ و چەندین سوودی دیكەشی هەیە لەوانە:
1. ئارەزووی خواردن دەكاتەوە.
2. دەمارەكان بەهێز دەكات.
3. ماسوولكەكانی لەش بەهێز دەكات.
4. ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێ و بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە.
5. سەرچاوەی پرۆتینەكانەو سیلینیۆم كاریگەری دژە ئۆكسانی تێدایە كە لە شێرپەنجەی خوێن مەین و نەخۆشی دڵ و وەستانی میشك دەتپارێزێ.
6. بۆ بەرهەمهێنانی وزەو چاڵاككردنی دەمارەكانی مێشك زۆر بەسوودە.
7. بۆ كەمكردنی چەوری خوێن (كولیسترۆڵ) یش سوودی زۆری هەیە.