پۆلیسی فیدراڵی عێراق: پێنج بۆمب له‌ کەرکووک پووچەڵکرایه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی فیدراڵی عێراق: پێنج بۆمب له‌ کەرکووک پووچەڵکرایه‌وه‌

نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج بۆمب لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، پووچەڵکرانەوە.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 23 ی تشرینی دووه‌می 2020 نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە  لە میانی ھەڵمەتێکی گەڕان و پیشکنینی ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال و ھێزەکانی ھەواڵگریی عێراق بە ھاوبەشی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان لە گوندی ئەلرەزم سەربە ناحیەی رەشاد ئەنجامداوە و پێنج بۆمب لە تونێڵیکی ناو خانوویەکدا لە گوندەکە دۆزراونەتەوە کە دواتر لەلایەن ئەندازیارانی پووچەڵکردنەوەی مین و بۆمبەوە، پووچەڵکراونەتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵ ئاماژەی بەوەش داوه‌،کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، هەروەها دەستبەسەر گولـلە تۆپێکدا گیراوە.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌  کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ لە میانی ھەفتەیەکدا، سێ ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە گوند و ناحیەکانی سەربەقەزای حەویجەدا ئەنجامداوە و لە میانی ھەڵمەتەکاندا، دەست بەسەر 15 بۆمبدا گیراوە و چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیش لە ناوچەکەدا خاپوورکراون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ