ئەو كەسەی قورئانی بە شێوەی شیعر شرۆڤە كرد كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو كەسەی قورئانی بە شێوەی شیعر شرۆڤە كرد كۆچی دوایی كرد

 

 

(قادر قادری) شاعیرو نووسەری شاری مەهاباد كە نازناوی (هیوا) بوو، كۆچی دوایی كردو لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی ئەو شارە بەخاك سپێردرا.

(قادر قادری) شاعیرو نووسەری مەهابادی لە تەمەنی (88) ساڵی بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردو بە بەشداری ژمارەیەك لە شاعیرو ئەدیب و هونەرمەندانی ئەو شارەو خزمەكانی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بەخاك سپێردرا.

شاعیرو وەرگێری مەهابادی لە ساڵی (1932) لەدایك بووە، بە پلەی كارناسی ماف وەكوو مامۆستا لە پەروەردەو بارهێنان وەرگیراو لەگەڵ وانە وتنەوەدا كاری نووسین و وەرگێڕانیشی ئەنجام دەدا.

لە بەرهەمەكانی ناوبراو دەتوانین ئاماژە بكەینە سەر (هەژارنامە، باخچەی بەهەشت، ئاڵە كۆك، چوار چیرۆك، دایە مەمدە بە گورگێ، شرۆڤەی دوو سوورە لە قورئان بە شێوەی شیعر، گەنجینەی هیواو كڕوكاش).

ئەو شاعیرو وەرگێڕە مەهابادییە جگە لە نووسین لە بواری چاپ و بڵاوكردنەوەش چاڵاكی هەبوو بە دامەزراندنی بڵاوگەی (هیوا) مۆڵەتی چاپی دەیان كتێبی بە زمانی كوردی و فارسی وەرگرتبوو.

 

هه‌واڵی گرنگ