ئەندامێكی مامۆستایانی ناڕازی: بەرپرسانی هەرێم دواكەوتنی مووچەیان لاگرنگ نییە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامێكی مامۆستایانی ناڕازی: بەرپرسانی هەرێم دواكەوتنی مووچەیان لاگرنگ نییە

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان موچەو هەژاری هاوڵاتیانیان لا گرنگ و پێویست نییە.

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەدوای ئەوەی مانگانە لە كاتی خۆیدا بە لێبڕینیشەوە مووچە دابەش ناكرێت، ئێستا نزیكەی 40 ڕۆژە مووچە نەدراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش تازە دەڵێ ئەگەر پێویست بێت وەفد دەنێرین بۆ بەغدا.

هەروەها ووتیشی: وادیارە دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران و هەژاری هاوڵاتیان لای بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گرنگ و پێویست نییە بۆیە بە پێویستی نازانن وەفد بنێرن بۆ بەغدا و چارەسەری كێشەی مووچە و بژێوی هاوڵاتیان بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ