لەبارەی كاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لیژنەی پەروەردە لێدوانیدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی كاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لیژنەی پەروەردە لێدوانیدا

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان پەیوەستە بە ڕەوشی تەندروستییەوە، ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکەن ،پێشبینی دەکرێت لە مانگی یەکەمی ساڵی نوێ دەست بە دەوام بکرێتەوە. 

لەمبارەیەوە گولستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندوە:" پێشبینی دەکرێت دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بکەوێتە مانگی یەکەمی ساڵی نوێ، چونکە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان پەیوەستە بە ڕەوشی تەندروستییەوە، ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکەن".

ئاماژەی بەوەش كردووە:" بەر لەوەی کۆتایی بەو وادەیە بێت کە لەلایەن حکوومەتەوە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دراوە، ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکرێت و بڕیاری نوێ دەدرێت".

لەبارەی قۆناغی ١٢ی ئامادەییەوە ناوبراو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتوە: ڕاستە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زەرەرمەندی یەکەمن لە ڕاگرتنی دەوام، بەڵام چەند پێشنیارێک ھەن بۆ ئەوەی قەرەبووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بکرێتەوە، لەوانەش دواخستنی تاقیکردنەوەکانە، بێگومان ھەر بڕیارێک بدرێت بۆ بەرژەوەندیی قوتابیانە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ