كەشناسی هەرێم وادەی بارانبارینی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم وادەی بارانبارینی ڕاگەیاند

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی پێنچ شەممە كاریگەری یەكگرتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سبەی پێنج شەممە لەگەڵ درێژبوونەوەی كاریگەری یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێكردنی باران بارین لە كاتەكانی بەیانی زوودا .

ئەوەشی خستەڕوو: باران بارین بە ڕێژەی جیا جیا دەبارێت لە زۆربەی ناوچەكان ,ناوچە شاخاویەكان ڕێژەی بارانی لە سەرووی 15 ملم دەبێت و ناوچە شاخاویەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بارانی زیاتر دەبێت , لەگەڵ باران بارینیش بەفر لەسەر لووتكەی شاخە بەرزەكان و سنووریەكان دەبێت لە شەوی پێنج شەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینە بەرەو لاوازی دەچێت رۆژی هەینی ئاسمان هەر بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە .

 

 

هه‌واڵی گرنگ