لــــە 2020 بێزاریت؟؟ وادابنێ لەدایكبووی 1900ین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لــــە 2020 بێزاریت؟؟ وادابنێ لەدایكبووی 1900ین

نوسەری ئەم وتارە(ستیفن هودگسون) بۆ كەمكردنەوەی ترس وبیمی كۆرۆناڤایرۆس كەلەئێستادا جیهان بەقۆناغێكی سەختی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەدا تێدەپەڕێت ،گوزەرێكی خێرای بەناو مێژووی نزیكی مرۆڤایەتی دا كردووە و بەگوێماندا دەچرپێنێ و دەڵێت:
لەوانەیە بارودۆخمان بەوشێوەیەش خراپ نەبێت ..ڕاستە ڕەوشەكە ئاڵۆزە و تاڕادەیەك مەترسیدارە بەڵام زۆر گرانە جیاكاری بكەین لەنێوان ئەوەی كە ڕاستی یە و ئەوەی كەترسێكی سادەیە.بۆزانینی ڕاستی وادابنێ تۆ لەساڵی (1900) لەدایك بوویت.
لەجەژنی لەدایكبوونی (14) ساڵیتدا جەنگی جیهانی یەكەم سەری هەڵداو لە جەژنی لەدایكبوونی (18)ساڵیتدا كۆتایی هات و (22)ملیۆن مرۆڤ لەو جەنگەدا مردن!

لەماوەیەكی تری هەمان ساڵدا پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی بەجیهاندا بڵاوبوویەوە و بەردەوام بوو هەتا جەژنی لەدایكبوونی (20) ساڵیت تەنها لەو دوو ساڵەدا (50) ملیۆن كەس مردن بەڵێ ..پەنجـــــــا ملیۆن مرۆڤ.!
لەجەژنی لەدایكبوونی (27) ساڵیتدا،بێ بازاڕی و داكشانەوەی گەورە سەری هەڵدا و ڕێژەی بێكاری گەشتە (25%) و بەرهەمی گشتی جیهانی بەڕێژەی (27%) دابەزی.ئەم قەیرانە بەردەوام بوو هەتا تەمەنت گەشتە (38) ساڵی ،
ئابوری ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەداڕمان نزیك بوویەوە ولەگەڵیشیدا ئابوری جیهان لەمەترسیدا بوو...
هەروەها كاتێك تەمەنت گەشتە (39) ساڵی جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێ كرد و لەجەژنی لەدایكبوونی(41) ساڵیتدا ئەمەریكا هاتە ناو جەنگەكەوە لەنێوان جەژنی لەدایكبوونی( 39 بۆ 45) ساڵی (75) ملیۆن كەس مردن لەشەڕدا .
هەر لەم ماوەیەدا لەتەمەنی (40) ساڵیتدا پەتای گەڕی (300) ملیۆن كەسی تری كوشت !
لەتەمەنی (50) ساڵیتدا شەڕی هەردوو كۆریا دەستی پێ كرد و (5) ملیۆن مرۆڤ تیاچوون ،لەماوەی لەدایكبوونتەوە تا تەمەنی (55) ساڵیت تۆ بەدەست ترس و نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان و گرانەتاو مەلاریا لەهەموو وەرزێكی هاویندا ناڵاندووتە و بەبەرچاوتەوە هاوڕێكانت و ناسراوەكانتان تووشی ئیفلیجی دەبوون یان بەهۆیەوە دەمردن!
لەتەمەنی (55) ساڵیتدا شەڕی ڤێتنام دەستی پێ كرد و بیست ساڵی خایاند و كارەساتی هەردوو شاری هێرۆشیماو ناكازاكی ڕوویدا و (4)ملیۆن مرۆڤ مردن.
لەماوەی شەڕی ساردی هەردوو جەمسەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا هەموو ڕۆژێك مرۆڤایەتی لەترس و بیمی لەناوچوونی ناوكیدا دەژیان.
لەجەژنی لەدایكبوونی(62) ساڵیتدا قەیرانی مووشەكەناوكیەكانی كوبا سەری هەڵدا كە بوو بە خاڵێكی وەرچەرخان لەشەری ساردا.
لەبەرئەوە بیر لەهەموو ئەو كەسانە بكەرەوە كەلەساڵی (1900) لەدایكبوون چۆن بەرگەی ئەم هەموو ڕووداو و جەنگ ونەخۆشیان گرتووە؟! ....
هەربۆیە باشترین هۆی مانەوە لەژیانتدا ئەوەیە لەماڵەوە بمێنەرەوە زۆر تێكەڵ مەبە و هەر كاتێكیش بۆ دابینكردنی پێویستییەكانت چوویتە دەرەوە ماسك ببەستە و زوو زوو دەستەكانت بەئاوو سابون بشۆ...

 

هه‌واڵی گرنگ