وەزارەتی كارەبا: ڕۆژانە ١٧ كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینكراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كارەبا: ڕۆژانە ١٧ كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینكراوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند: لە ئێستادا ڕۆژانە نزیكەی ١٧ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابینكراوە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهۆی چاكسازییەكانی كەرتی كارەبا، توانراوە بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی سەرمادا زیاد بكرێت، بە شێوەیەك لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا بۆ یەكەمجارە بتوانرێت ڕۆژانە نزیكەی ١٧ كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن.

گوتیشی: تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم نزیكەی ٢٢ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابینكراوە، لەمە بە دواوەش تا ئێستا ڕۆژانە نزیكەی ١٧ كاتژمێر كارەبا دابینكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: تا ئێستا٤٠٠ ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە و لە ئایندەیەکی نزیکشیدا پێوەرە بەستراوەکان کارا دەکرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ