رۆژنامەیەك رایدەگەینێت قۆناغی ڤاكسینی كۆرۆنا بەرەو پێش چووە و لەچەند رۆژی داهاتوو بەسەر تووشبووان دابەش دەكرێت.
رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بڵاوی كردۆتەوە ، له چه‌ند رۆژی داهاتودا دامه‌زراوه‌ی كوالێتی كۆنترۆلی به‌ریتانیا ڤاكسینی كۆرۆنا په‌سه‌ند ده‌كات و چه‌ند كاتژمێرێك دواتریش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كات.
ئاشكراشیكردوه له ئێستاوه نه‌خۆشخانه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و به‌كارهێنانی بۆ توشبوانی كۆرۆنا.
ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ دیاریكردنی نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌ك وه‌زیری به‌كارهێنان و دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه.
لەئێستادا لەسەرانسەری جیهان (62,592,000) كەس تووشی كۆرۆنابوون و (1,458,485) گیانیان لەدەستداوە و (43,203,107) كەسیش چاكبوونەتەوە.