وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا دوو هەزار و 114 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 34 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و 114 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه هه‌زارو 771 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 34 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له شاری بەغدا بووه كه ژماره‌یان 419 توشبوه، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له پارێزگای كەربەلا بووە كه 12 كه‌سه، تا ئێستا ژماره‌ی مردن له پارێزگای سلێمانی زۆرترین رێژه‌ی تۆماركردوه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كه 11 كه‌س بووه.