بۆچی منداڵ لەدوای تەمەنی دوو ساڵیەوە نان ناخوات ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی منداڵ لەدوای تەمەنی دوو ساڵیەوە نان ناخوات ؟؟

 

 

زۆرترین كێشە كە ڕووبەڕووی دایكان و باوكان دەبێتەوە ئەوەیە كەمنداڵەكانیان نان ناخۆن یان زۆر كەم دەخۆن.

زۆر گرنگە لەكاتی بوونی ئەم كێشەیەدا سەردانی پزیشك بكرێت بۆ دەست نیشان كردنی هۆكارەكەی.

هۆكارەكانیش ئەمانەن :- 

1. هەندێك جار ئەشێت كەم خواردن پەیوەندی بە كێشەیەكی تەندروستیەوە هەبێت و پێویستە چارەسەر بكرێت. 

2. زۆرجار كەمی نان خواردن پەیوەندی هەیە بە ناڕێكی لە ژەمەكانداو خواردنی بڕێكی زۆر لەنێوانە ژەمەكان، (بڕێكی زۆر شیر، میوە، شەربەت، بسكیت، ساردەمەنیە غازیەكان، جبس، كێك ......). 

ئەوەی زۆر ڕووبەڕووی ئێمە دەبێتەوە خاڵی دووەمە، بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە گرنگە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت. 

1. گەدەی منداڵ بچووكە، ئەگەر هەر شتێك پێش ژەمەكان بخورێت دەبێتە هۆی ئەوەی كە منداڵەكە ئارەزووی خواردنی نەمێنێت و نانەكەی نەخوات، ئەمەش وادەكات دوای ژەمەكان برسی ببێتەوەو لەوانەیە بە خواردنێك خۆی تێر بكات كە هیچ خۆراكە بەهایەكی نیە (ئەمەش سەرەتایەك دەبێت بۆ لاوازی و كەم كێشی) لەبەر ئەوە زۆر گرنگە یەك سەعات و نیو پێش نان خواردن هیچ شتێك نەدرێت بە منداڵ. 

2. بەهیچ شێوەیەك نابێت زۆر لە منداڵەكە بكەیت كە نان بخوات، چونكە ئەمە سەرەتایەك دەبێت بۆ كێشەی گەورە ترو ڕق لێبونەوەی خواردن. 

3. دایك و باوك دەبێت هەردوكیان ئامادەییان تێدا بێت و هەمان هەڵسوكەوتیان هەبێت بۆ گۆڕینی خووی منداڵەكە. 

4. گەورەترین هەڵە ئەوەیە كە لەبری نان خواردن شیر یان هەرخواردنێكی تر بدرێت بە منداڵ (بەبیانوی ئەوەی كە هیچی نەخواردووە) لەبەر ئەوە بە منداڵەكەت بڵێ كە دەبێت چاوەڕێ بكات بۆ ژەمی داهاتوو وە هیچی مەدەرێ (بەم شێوەیە منداڵەكە وا لێدەكەیت هەستی برسێتی لا دروست ببێت)، چونكە ئەگەر وانەكەیت بێگومان كێشەكە چارەسەر نابێت و بەرەو خراپتر دەڕوات. 

5. منداڵ سێ ژەم و دوو بۆ سێ نێوانە ژەمی پێویستە. 

6. لە دووجار زیاتر شیر مەدە بە منداڵەكەت. 

7. ئەم كێشەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا چارەسەر نابێت، گرنگە كۆڵ نەدەیت و بەم شێوەیە بەردەام بیت. بەلایەنی كەمەوە (3 – 4) هەفتەی دەوێت تا منداڵەكە دەست دەكاتەوە بە خواردن.

(د. تارا عەلی بابان – پزیشكی پسپۆڕی گەشەو خۆراكی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ