زانیارییە هەستیارەكان بە بایدن و جێگرەكەی دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیارییە هەستیارەكان بە بایدن و جێگرەكەی دەدرێت

 

 

جۆو بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكاو كامڵا هێرس، جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراو، یەكەمین كۆبوونەوەیان كردووەو زانیارییە نهێنی و هەرە هەستیارەكانیان لەگەڵدا تاووتوێكراوە، هاوكاتی خۆ ئامادەكردنەكانیان تا لە ڕۆژی 20 ی مانگی یەكی داهاتوودا بچنە كۆشكی سپی.

بڕیارە هەردوو ڕێبەری هەڵبژێردراو ڕۆژانە ئەو زانیاریە نهێنیانەی سەرۆكایەتییان پێبدرێت كە بریتیە لە كورتەیەكی گرنگترین ئەو زانیاریانەی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا كۆیاندەكاتەوەو سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زانیارییەكانیان پێدەدات.

ترامپ هەفتەی ڕابردوو پێدانی ئەو زانیاریانەی بە بایدن و هێرس پەسەند كردووە، یەك ڕۆژ پاش ئەوەی بەڕێوبەرایەتی بڕیاری لە گواستنەوەی دەسەڵات داوە بۆ تیمی نوێی، بڕیارە بچێتە كۆشكی سپی.

 

هه‌واڵی گرنگ