پڵنگ كەی نێچیرەكانی راو دەكات ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پڵنگ كەی نێچیرەكانی راو دەكات ؟؟

 

 

پڵنگ یان بەور بەیانی زوو تاریك و ڕوون یاخود لە كاتی خۆر ئاوابوون نێچیر ڕاودەكەن، لەوكاتەدا تاڕادەیەك نابینرێن، لەناوچەی گژو گیادا یاخود لەدارستان و جەنگەڵستاندا دەژین، بەڵام پڵنگی سۆمەتری و هیندستان موویان لەڕەنگی پرتەقاڵی پرشنگدارو هێڵی تاریكی ڕەش پێكدێت، ئەی كەواتە چۆن ئەم گیاندارە ڕەنگ جوانە دیار نابێت و دەتوانێت بەسەركوتوویی ڕاو بكات؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە لەو تاریك و ڕوونەی بەیانیان یاخود ئێواراندا تیشكدانەوەی ڕەنگی مووی بەورو پڵنگ دەگۆڕێت بۆ سەوز وەك گەڵای درەخت و چڵی گژوو گیا.

(ئەندرۆ كووشنگ) پرۆفیسۆری یاریدەدەر لەتەندروستی گیانداراندا لە زانكۆی تێنسی دەڵێت، لەمیانەی كارم وەك پزیشكی ڤیتران لە زانستی گیانداراندا، لەنزیكەوە بینیم چۆن موو، پەڕی باڵداران و ڕەنگی پەڵەو هێڵی ئاژەڵە جیاوازەكان پەرەی سەندەوە، بۆ یارمەتیدانی سەرنج راكێشانی نێر یا مێ بۆ زاوزێ یان خۆشاردنەوە بۆ ڕاوكردن و لەچاو ونبوون و بزربوون.

لەبەر ئەوەی پڵنگ ڕاوچین و گۆشتخۆرن و بەتوانان، پێویست ناكات خۆیان بشارنەوە لەو نێچیرانەی ڕاویان دەكەن، بەڵام پشت بە دەرنەكەوتن و بزربوون دەبەستن بۆ ڕاوكردن، لەمەشدا سنووری بینینی نێچیرەكان زۆر یارمەتی داون، بۆ نموونە ئاسك و ئاژەڵەكان ناتوانن ڕەنگەكان وەك مرۆڤ بەتەواوەتی ببینن، وەك ئەو كەسانە وان تووشی ڕەنگ كوێری دەبن.

ئەو ئاسك و ئاژەڵانە دەتوانن لەشوێنی كەم تیشكدا بەباشی ببینن، لەهەمان كاتیشدا مەترسی لەسەریان هەیە، بەبینینی ئەوان ڕەنگی مووی بەور پرتەقاڵی پڕشنگدار نیە بەڵكوو سەوزباوە بەڕەنگی گەڵا.

پەڵەكانی مووی پڵنگ و هێڵەكانی بەور كە لەنێوان قاوەیی تاریك و ڕەشدایە ڕۆڵی گرنگیان لەدایارنەبوونیاندا هەیە، زاناكانی زیندەوەر پێی دەڵێن تێكدانی ڕەنگ، یاریدەدەرە بۆ تێكدانی شێوەو قەبارەی بەورو پڵنگ لەناو دارو درەخت و گژوگیای درێژدا.

ئەمە بۆ ئاژەڵە تەنها كانی ڕاودەكەن گرنگە، چونكە ئەوان ناتوانن وەك شێر بەكۆمەڵ ڕاوكەن یاخود وەك چیتا (فەهەد) تیژڕەو نین، پڵنگ و بەور بەتەنها ڕاودەكەن و بۆ مانەوە پشت بخۆشاردنەوە دەبەستن.

لەنێو (6) جۆرە بەورەكەی لەجیهاندا هەیە، جۆری سۆمەتری هێڵی باریكەو ژمارەی زۆرترە، ئەمەش بۆ خۆشاردنەوەی ناوچەی دارستانی چڕ دەگونجێت.

ئەندرۆ دەڵێت، كاتێك تەماشی جۆرەكانی پڵنگ یاخود بەور لەنزیكەوە دەكەیت وەك من كاتێك كاردەكەم، دەبینیت خاڵەكانی لەپڵنگدا هەن و هێڵەكانی بەور جیاوازن، وەك چۆن لە گوێدرێژی گێویدا جیاوازە، وەك پەنجەمۆری مرۆڤ لەیەك ناچن.

ئەمە ڕێگە بە توێژەرەوان دەدات لە دەشت و كێودا جۆرەكان دەستنیشان و هەژماریان كەن، كامێرای هەستیارو دوور بۆ وێنەگرتن لەكاتی تێپەڕین و هاتوچۆیاندا بەكاردێنن، بەمشێوەیە زاناكان ژمارەی بەورەكان بە نزیكەی (3400) دەخەمڵێنن لەناوچەی ئاسیادا ماوەتەوە.

ئەندرۆ دەشڵێت، ئەوەی سەرنج ڕاكێشە كاتێك لەنزیكەوە كارو پشكنین دەكەین، تەنها مووكان ڕەنگەكانیان جیاواز نیە، بەڵكوو كاتێك موەكان دەتاشین دەبینین پێستی ژێریان وەك ڕەنگی موەكانیان تاریكە.

بەڵام بۆ بەوری ڕەنگ سپی هەیە ؟ لەمبارەیەوە ئەندرۆ دەڵێت: ئەوە بازدانێكە لە خانەی ئەو بەورانەداو لەباخچەی ئاژەڵاندا زاوزێیان پێدەكرێت و لەمیدیادا زۆر دەردەكەون سەرنج ڕاكێشن، بەڵام تەندروست نین.

لەدەشت و كێودا ژمارەی بەورە سپیەكان زۆر كەم بووە، دوا بەوری سپی بەر لە (60) ساڵ لەسرووشتدا بینراوە، ئەمە لەڕوی پەرەسەندەنەوە ئاساییە، ڕاوكردنی بەوری سپی بۆ كەوڵیان بەراورد بە پڵنگی پرتەقاڵی ئاسانترەو ئەمەش هۆكاری نەمانیانە لە ژیانی سرووشتیدا.

هێڵی مووەكانی بەورو پڵنگ ئاسانكاری دەكات بۆ ڕاوكردن بەسەركەوتوویی، بەڵام لەهەمانكاتدا جوانیەكەی مەترسیە بۆیان، بۆ ڕەنگە جوانەكانی كەوڵیان لەلایەن مرۆڤەوە ڕاودەكرێن و گران بەهان و بازرگانیان پێوە دەكرێت، زۆرینەی بەورەكان لەئاسیادان، پاسەوانانی ژینگەو ڕێكخراوەكانی پاراستنی گیانلەبەران لەهەوڵدان بۆ پاراستنیان.

 

هه‌واڵی گرنگ